دادگای فیدراڵی بڕیار له‌سه‌ر خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەدات
بڕیاری كۆتایی لەسەر دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك کۆمار یه‌كلا ده‌كرێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر دووبارەکردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەدات.
بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دادگای فیدڕاڵی عێراق، دوا بڕیار لەبارەی دووبارە دەرگاکردنەوە، بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بدات.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ناوی كاندیدە پەسەندكراوەكانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ئاشكرا كرد، كە لە كۆی داواكاری 59 كەس، تەنیا 33 كەس پەسەند كراون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نه‌كه (26) كه‌سیان دوورخراونه‌ته‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك له‌وانه: چوار كه‌سیان خۆیان پاشه‌كشه‌یان كردووه. (14) كه‌سیان مه‌رجی خۆپاڵاوتنیان تێدا نه‌بووه. (2) كه‌سیان بڕوانامه‌ی زانكۆییان نه‌بووه و شاره‌زایی سیاسی‌یان نه‌بووه. (3) كه‌سیان بڕوانامه‌یان نه‌بووه. یه‌كێكیان یاسای لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری ده‌یگرته‌وه و یه‌كێكیشیان مه‌رجی ته‌مه‌نی نه‌بووه.