سەرۆکی ئۆکرانیا: بەرگری دەکەین
ڤۆلۆدمێیر زلینسکی: رووسیا پێشێلکاری کردووە

K24 – هەولێر
سەرۆکی ئۆکرانیا داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات ئارام بگرن، وەڵامی هێرشەکانی رووسیا دەدەنەوە و بەرگری دەکەن.
ڤۆلۆدمێیر زلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکدا رایگەیاند: "داوا لە گەلانی ئۆکرانیا دەکەم، ئارام بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە".
گوتیشی: "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە رووسیا بنکە سەربازییەکانی لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کردووەتەوە ئامانج، دڵنیابن بەرگری لە خۆمان و ئاسایشی ئۆکرانیا دەکەین، داوا دەکەم خەڵک ئارام بن، تا لە تواناماندا هەبێت بەرگری لە خاک و گەلی ئۆکرانیا دەکەین".
سەرۆکی ئۆکرانیا، راشیگەیاند: "رووسیا پێشێلکاری کردووە و ئێمەش بەرگری لە خۆمان دەکەین".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 24/2/2022، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر ئۆکرانیا راگەیاند و سوپای وڵاتەکەی هیرشیان بۆ سەر رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکرد.