نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: زیاتر له 50 هه‌زار ئۆكرانی ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان بوون
"كه‌متر له 48 كاتژمێردا زیاتر له 100 هه‌زار هاووڵاتی ئۆكرانی له ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان ئاواره‌بوون"
K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له 50 هه‌زار هاووڵاتی ئۆكرانی به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی رووسیاوه ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتان بوون، له ناوه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌شیان زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆكرانیا، ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئۆكرانیا ئه‌و رێگایانه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر، كه به‌ره‌و سنووری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڕوات، به تایبه‌تی له مۆلداڤا، پۆڵه‌ندا، مه‌جه‌ر و رۆمانیا.
فیلیپۆ گراندی، كۆمسیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئاشكرای كرد، زیاتر له 50 هه‌زار په‌نابه‌ری ئۆكرانی له كه‌متر له 48 كاتژمێردا له وڵاته‌كه‌یان رایانكردووه، زۆربه‌یان به‌ره‌و پۆڵه‌ندا و مۆلدیڤیا هه‌ڵاتوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سوپاسی حكومه‌تی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین، كه سنووره‌كانیان به رووی په‌نابه‌رانی ئۆكرانیا كردووه‌ته‌وه و پێشوازییان له په‌نابه‌ران كردووه.
له په‌یامێكی دیكه‌دا گراندی روونیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی مۆلداڤا سنووری به رووی ئۆكرانییه‌كان كرده‌وه، سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ین، كه ئاسایشی خه‌ڵكه پهنابهرهكهیان له‌به‌رچاوگرتووه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌وڵی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی بگه‌یه‌نێته په‌نابه‌ره‌كان.