فرانسوا ئۆلاند: كاتی ئهوهیه فراوانخوازییهكانی پوتن رابگیرێن
قهیرانی ئۆكرانیا دوو سهرۆكی پێشووی فهرهنسا دهباتهوه كۆشكی ئێلیزی و پێشنیازی سهپاندنی سزای قورسیان بۆ سهر رووسیا رادهستی ماكرۆن كرد
K24- ههولێر:
فرانسوا ئۆڵاند و نیکۆلاس سارکۆزی سەرۆکانی پێشووی فەرەنسا چوونه كۆشكی سهۆركایهتی فهرهنسا "ئێلیزێ" و چەند پێشنیازێکیان سەبارەت بە داگیرکارییەکانی رووسیایان رادهستی ماکرۆن كرد.
فرانسوا ئۆڵاند سەرۆکی پێشووی فەرەنسا دووپاتیكردهوه، پوتن هەر لە بێلارووس، کازاخستان، سوریا، ئەفریقا و ئێستاش لە ئۆکرانیا دەستی بە فراوانخوازییەکانی کردووە، کاتی ئەوە هاتووە رابگیرێت و سزایەکی زۆر قورس و وێرانکەر بەسەر رووسیادا بسەپێندرێت.
ئۆلاند له درێژهی گوتهكانیدا جهختیكردهوه، "پێموایە دەبێ سزاکان زۆر توند بن، بەتایبەتی لەڕووی داراییەوە سەرکردەکانی ئەو وڵاتە بکرێنە ئامانج".
ئاماژهی بهوهشدا، چەند مانگێکە هەست بهوه دهكرێت كه پوتن دەیەوێت زیاد لە ئاستی خۆی فراوانخوازی بکات، بۆچی؟ چونکە لە بێلاوورس، کازاخستان، سووریا و ئەفریقیا پەلیهاویشت".
گوتیشی: "گومان هەڵناگرێت، کە بەداخەوە نەمانتوانی لە 2013 بڕیارێك بدەین، ئەوکاتەی بەشار ئەسەد چەکی کیمیایی بەکارهێنا و هێڵە سوورەکانی ئێمەی بەزاند، ئیتر ئێستا ڤلادیمێر پوتنیش بە ئاسانی هێڵە سوورەکانمان دەبەزێنێت. ئیتر کاتی ئەوە هاتووە پوتن رابگیرێت".
فرانسوا ئۆلاند باسی ئهوهشیكرد، "لەگەڵ خاتوو مێرکڵ و سەرۆکی ئۆکرانیا و هەندێك جاریش بەتەنیا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن بووم. ئەزموونی ئەوەم هەیە، كه دەبێت له هەموو ئاستەکاندا گوشارەکانی سەر روسیا توند بکرێن، ئەوکات دیپلۆماسی دەرئەنجامی دەبێت."
H.B