هێزه‌كانی رووسیا وێستگه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی ئۆكرانیا كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن
به‌رپرسێكی ئۆكرانیا: ئه‌مه یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌كانی رووبه‌ڕووی ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئۆكرانی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی رووسیا وێستگه‌ی ئه‌تۆمی چێرنۆبیل-یان له باكووری ئۆكرانیا كۆنترۆڵ كرد و كارمه‌نده‌كانیشیان به بارمته گرتووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی، یه‌ڤیگینیا كوزنتسۆڤا، گوته‌بێژی ئاژانسی حكومه‌تی ئۆكرانی بۆ ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كرا ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی رووسیا له چه‌ند لایه‌كه‌وه هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر وێسته‌گه ئه‌تۆمییه‌كه.
ئه‌لینا شیڤتسوڤا، راوێژكاری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی له ئۆكرانیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: هێزه‌كانی رووسیا ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی چێرنۆبیل و كارمه‌نده‌كانیشیان وه‌ك بارمته راگرتووه.
راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا، میخایلۆ پۆدۆلاك روونیكرده‌وه، كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی چێرنۆبیل دوای شه‌ڕێكی سه‌خت بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دۆخی كۆگاكانی پاشەڕۆی وێستگه‌ی پێشوو بۆ وزەی چێرنۆبیل نەزانراوە.
روونیشكرده‌وه، دوای هێرشه‌كه‌ی رووسیا، ئه‌سته‌مه بڵێین وێسگه‌ی چێرنۆبیل سه‌لامه‌ته، ئه‌مه یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌كانی رووبه‌ڕووی ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه.
30 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی به‌شێكی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی چێرنبیل له 26ی نیسان/ ئه‌پرێلی 1986 گیانیان له‌ده‌ستدا، كه ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه رووی‌دابوو، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش هۆشداری داوه، به‌هۆی ئه‌و تیشكدانه‌وه ئه‌تۆمییه‌ی له وێستگه‌كه ده‌رچووه و بووته هۆكاری درووستبوونی شێرپه‌نجه و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه.
حكومه‌تی ئۆكرانیا ئه‌وكات 135 هه‌زار كه‌سی له ناوچه‌كه دوور خسته‌وه، ته‌واوی ناوچه‌كه‌شی به هێڵی بازنه‌یی 32 كیلۆمه‌تر چۆڵ كرد، كه بۆ نێشته‌جێبوون شیاو نین، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌وانه‌ی رووبه‌ڕووی تیشكدانه‌وه‌كه بوون، 45 یه‌كه‌ی ریم-یان هه‌ڵمژیوه (ریم یه‌كه‌یه‌كی پێوانه‌كردنی تیشكدانه‌وه‌ی ئه‌تۆمییه).
ئێستا حكومه‌تی ئۆكرانیا داگیركردنی وێستگه‌كه له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و ته‌واوی ئه‌وروپا ده‌بینن، كه رێژه‌ی تیشكدانه‌وه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.