ڤۆدگای رووسی لە فرۆشگاکانی کەنەدا لادەبرێت
دووەم پڕ فرۆشتترین خواردنەوە کحولییەکانە لە کەنەدا

K24 – هەولێر
وەک هەڵوێستێک دژی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، فرۆشگاکانی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە کەنەدا، ڤۆدگای رووسی لە رەفەکانیان لادەبەن.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، وەک هەوڵێک بۆ ئیدانەکردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، فرۆشگاکانی خواردنەوە لە کەنەدا، ڤۆدگای رووسی و خواردنەوەکانی دیکەی رووسی لە رەفەکانیان لادەبەن.
فرۆشیاری خواردنەوە کحولییەکان لە کەرتەکانی مانیتۆبا و نیوفاوندلاند، خواردنەوە رووسییەکان لە رەفەکانیان لادەبەن، هەروەها لە کەرتی ئۆنتاریۆش کە خاوەبت زۆرترین ژمارەی دانیشتووانە لە کەنەدا داوا کە ئەنجومەنی چاودێری کراوە فەرمان بە مەیفرۆشەکان بکەن، خواردنەوە کحولییەکان لە رەفەکانیان لا بدەن. کە تەنیا لە ئۆنتاریۆ، بەرهەمی رووسی لە 679 فرۆشگا لادەبردرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە 2021 کەنەدا بە قەبارەی 3.78 ملیۆن دۆلار خواردنەوە کحولییەکانی رووسیای کڕیوە، بە گوێرەی دەستەی ئاماری کەنەدا، ئەو ژمارەیە بەراورد بە 2020 بە رێژەی 23.8% دابەزیوە. کە ڤۆدگای رووسیا دوای ویسکی دووەم پڕ خواستترین خواردنەوەیە لای کەنەدییەکان.