كوردستان24 دیدارێك له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی به‌ڕێوه‌ ده‌بات

"له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆی كراوه‌ له‌سه‌ر داهاتووی عێراق و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێت"

سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ و راپرسی كوردستان24
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ و راپرسی كوردستان24

K24 - هه‌ولێر:

سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ و راپرسی كوردستان24 دیدارێك له‌باره‌ی "بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان" ساز ده‌كات.

به‌ به‌شداری  ده‌سته‌بژێرێك له‌ شاره‌زا و پسپۆڕان، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ و راپرسی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 دیدارێكی تایبه‌ت به‌ "بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان" به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ له‌سه‌ر داهاتووی عێراق و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێت.

دیداره‌كه له‌كاتژمێر 3:00ـی  ئه‌مڕۆ 26ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022‌ له‌ هۆتێلی ڤان رۆیاڵ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

Fly Erbil Advertisment