به بڕیاری به‌رهه‌م ساڵح بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ئازاد ده‌كرێت
K24 – هەولێر
به بڕیاری به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ئازاد ده‌كرێت.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق واژووی له‌سه‌ر كردووه، بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ناوی جه‌واد لوئه‌ی جه‌واد، كوڕی پارێزگاری پێشووی نه‌جه‌ف، به‌ر له‌وه‌ی سزاكه‌ی ته‌واو بكات، ئازاد كرا.
هه‌ر به گوێری ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه، به‌رهه‌م ساڵح، له‌و كاته‌دا واژووی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رسوومه‌دا كردووه، كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق كۆتایی پێهاتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و بازرگانه‌ی كه به‌رهه‌م ساڵح به واژووی خۆی ئازادی كردووه، كوڕی پارێزگاری پێشووی نه‌جه‌فه، له یه‌كێك له به‌ندیخانه‌كانی عێراق ده‌ستبه‌سه‌ر بوو.
مه‌رسوومه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دادی عێراقی كراوه، ئه‌وانیش به پشتبه‌ستن به‌و مه‌رسوومه، تاوانباره‌كه‌یان ئازاد كردووه.