بكوژی "دڵدار حه‌مه‌ده‌مین مسته‌فا" به برینداری ده‌ستگیركرا
ئاسایشی هه‌ولێر ورده‌كاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی بكوژی دڵدار حه‌مه‌ده‌مین مسته‌فای راگه‌یاند، كه له 10ی ئه‌م مانگه له شاری هه‌ولێر كوژرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێردا هاتووه: "دوای روداوی کوشتنی هاوڵاتی (دڵدار حەمەدەمین مستەفا) لە ئێوارەی 10ی شوباتی 2022 لە شاری هەولێر، تیمەکانی لێکۆلینەوە و بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و توانیان ئەنجامدەری ئەم تاوانە بدۆزنەوە بە ناوی (عبدالقادر علی رسول) ناسراو بە (قادر قەلعە)".
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئەمڕۆش شوێنەکەیان دەستنیشان کرد، کە لە دەوروبەری شاری هەولێر بوو، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوە، هێزێکی بەڕێوەبەرایەتیمان چوونە ئەو شوێنە بە مەبەستی دەستگیر کردنی، بەڵام تاوانبار بە تەقەکردن رووبەرووی هێزەکە بووەوه و لە ئەنجامیشدا بە برینداری دەستگیرکرا".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، "ئیستا تاوانباره‌كه لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەردایە و دوای تەواوبوونی لێکۆلینەوە، زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو".
H.B