رووسیا هه‌ڕه‌شه له دوو وڵاتی دیكه‌ش ده‌كات
"ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه بنێن وڵاتەکەمان ناچار دەبێت هەنگاوی پێویست له‌دژی ئێوه بگرێتەبەر"
K24- هه‌ولێر:
دوای ئۆکرانیا، روسیا هەرەشە لە سوید و فینلەنداش ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، هەوڵدان بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ، ناچارمان دەکات رێکاری پێویست لەبەرامبەرتان بگرینەبەر.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، هەمووان دەبی پابەندبن بەو پرەنسیپەوە کە دەڵێت: "نابێت هیچ وڵاتێك لەسەر حسابی وڵاتێکی دیکە ئاسایشی خۆی بنیاد بنێت."
زاخارۆڤا دووپاتیكرده‌وه، "هەموو ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە رێکخراوی هەماهەنگی و ئاسایشی ئەوروپا لەسەر ئاستی نیشتمانی لەناویشیاندا فینلەندا و سوید، جەختیان لەو پەرەنسیپە کردووەتەوە، کە ناکرێت ئاسایشی هەندێك وڵات لەسەر حسابی وڵاتانی دیکە بنیادبنرێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتیشی: "روونە کە ئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە ناتۆ، کە هاوپەیمانیەکی تەواو سەربازییە، لێکەوتەی جددی لەبواری سەربازی و سیاسیەوە دەبێت، وڵاتەکەمان ناچار دەکات هەنگاوی پێویست لەدژی بگرێتەبەر".
H.B