ئه‌ڵمانیا دژه‌تانك و فڕۆكه به ئۆكرانیا ده‌دات
چه‌كه‌كان به زووترین كات ده‌گه‌نه ئۆكرانیا

K24- هه‌ولێر:
ئەڵمانیا هەزار چەکی دژه تانك و 500 مووشەکی دژە فرۆکە دەداتە ئۆکرانیا، سەرۆکی ئۆکرانیاش پێشوازی لە هاوکاری و هەڵوێستی بەرلین دەکات.
حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند: لەبەرامبەر داگیرکارییەکانی رووسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆکرانیا هاوکاری کیێڤ دەکەین. هەزار چەکی دژە تانک و 500 مووشەکی جۆری ستینگەری دژە فرۆکە دەدەینە ئۆکرانیا.
لە راگەێندراوێکدا حکومەتی ئەڵمانیا گوتی: هاوکارییەکان راستەوخۆ لە کۆگاکانی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا رەوانە دەکرێن و بەزووترین کات دەگەنە دەستی ئۆکرانیا.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئولاف شۆڵتس، راوێژکاری ئەڵمانیا دووپاتیكرده‌وه، داگیرکارییەکانی رووسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆکرانیا خاڵی گەڕانەوەیە. داگیرکارییەکانی پوتن بۆ سه‌ر خاكی ئۆكرانیا، لە نزیکەوە هاوکاری كیێڤ ده‌كه‌ین.
له به‌رامبه‌ریشدا ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پێشوازیی لە هاوکاریی و هەڵوێستەکانی ئەڵمانیا كرد.
بۆ بینینی ڤیدیۆی زیاتری جه‌نگی رووسیا - ئۆكرانیا سه‌یری كه‌ناڵی تیلگرامی كوردستان24 بكه‌ن
H.B