27 وڵات چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا دەنێرن
K24 - هەولێر:
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "سکای نیوز"، 27 وڵات لە ناویاندا بەریتانیا و ئەمەریکا چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا دەنێرن.
هەر بە گوێرەی هەواڵەکە، شەوی هەینی (25ـی شوباتی 2022) وەزیری بەرگری بەریتانیا، بێن والاس کۆنفرانسێکی تایبەت بە کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەکی سەربازی بۆ پشتیوانی کردنی ئۆکرانیا رێکخست.
ئەو پشتیوانییە چەند پێداویستییەکی سەربازیی لەخۆدەگرێت، چەک و تەقەمەنی و چەکەکانی جبەخانە و چەکی دژەفڕۆکە و پێداویستی پزیشکی.
بە گوێرەی سکای نیوز، وڵاتان دەتوانن هاوکاریەکانیان بە ئۆکرانیا بگەیەنن، چەند وڵاتێکیش کە پێشتر لەگەڵ ئەوەدا نەبوون هاوکاری سەربازی ئۆکرانیا بکەن، بەڵام لەدوای هاتنە ناوەوەی سوپای رووسیا بۆ ئەو وڵاتە، ئەوانیش رایان گۆڕاوە.
جگە لە ئەندامانی ناتۆ چەند وڵاتێکی دیکەش هاوکاری و کۆمەک بۆ ئۆکرانیا دەنێرن.
ڤۆڵدیمیر زینلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە تویتێکدا رایگەیاند، کاروانی چەک و کەلوپەلی سەربازی لەلایەن هاوبەشەکانیانەوە لە رێگایان بەرەو ئۆکرانیا، هاوپەیمانی دژەجەنگ کاردەکات.
H.H