خاركێڤ له‌لایه‌ن رووسیاوه كۆنترۆڵ كرا
K24 - هه‌ولێر:
سوپای رووسیا رایگه‌یاند، خاركێڤیان به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ كردووه و ئێستا شاره‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سووپاكه‌یانه.
سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌رێمی خاركیڤ رایگه‌یاند، له چواره‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، هێزه‌كانی رووسیا چوونه‌ته ناو خاركێڤ، كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ئۆكرانیایه.
سوپای رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، جگه له كۆنترۆڵكردنی خاركێڤ، شاری خێرسۆن، له باشووری ئۆكرانیا گه‌مارۆ دراوه و به‌م نزیكانه كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك، كه ئاژانسی هه‌واڵی رووسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیگۆر كۆناشیكۆڤ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاشكرای ده‌كات، كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هێزه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا هه‌ردوو شاری خێرسۆن و بیردیانسك-یان به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ داوه.