بۆچی ئه‌مه‌ریكا هێز ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ناكات؟
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، زۆربه‌ی سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه بۆچی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆ، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مه‌ریكا، هێز ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ناكات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له كه‌وتنی كیێڤ بگرێت.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، چه‌ند هۆكارێكی زۆر گرنگ هه‌ن، رێگرن له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێزی خۆی ره‌وانه بكات، ئه‌وه‌ی تا ئێستاش ئه‌مه‌ریكا كردوویه‌تی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی هه‌وڵی دیپلۆماسی بووه، له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی بی بی سی به‌ریتانیا، چه‌ند هۆكارێك هه‌ن، وایانكردووه جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێز ره‌وانه نه‌كات:
- هیچ شتێكی په‌یوه‌ندیدار به ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكاوه نییه
ئه‌مه‌ریكا وایداده‌نێت، گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه له خاكی ئه‌وان دووره و هیچ مه‌ترسییه‌ك ناخاته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ، چونكه ئۆكرانیا هێشتا ئه‌ندامێكی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نییه.
- بایدن سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی په‌یڕه‌و ناكات
به گشتی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حزبی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه بایدن له چوارچێوه‌ی ئه‌م حزبه‌دایه، پشتیوانی كرده‌ی سه‌ربازی ناكه‌ن.
- ئه‌مه‌ریكا جه‌نگی ناوێت
یه‌كێك له درووشمه‌كانی بایدن بۆ هه‌ڵبژاردن، كۆتاییهێنان بوو به جه‌نگ و هێنانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوخۆی وڵات، ئێستاش ئاماده نییه سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی بخاته ناو جه‌نگێكی دیكه.
- هیچ په‌یماننامه‌یه‌كی مۆركراو نییه
ئۆكرانیا ئه‌ندامی ناتۆ نییه و هیچ رێككه‌وتن و په‌یماننامه‌یه‌كی مۆركراوی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی جه‌نگدا ئه‌مه‌ریكا هێزی خۆی بۆ ره‌وانه بكات، بۆیه واشنتن به پێویستی نازانێت هێز بنێرێت.
- رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی زلهێزه‌كان و هه‌ڵگیرسانی "جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م"
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی ناتۆ هێز ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكه‌ن، ره‌نگه جه‌نگه‌كه ببێته جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م، له كاتێكدا زلهێزی به‌رامبه‌ریان رووسیایه، ئه‌وكاته هاوپه‌یمانه‌كانی رووسیاش تێوه‌ده‌گلێن و ده‌بێته جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م له نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و مرۆڤایه‌تی دووچاری كاره‌ساتی گه‌وره ده‌بێته‌وه.