گووگڵیش سزا بەسەر رووسیا دەسەپێنێت
K24 - هەولێر
لە درێژەی هەوڵەکان بۆ سزادانی رووسیا، کۆمپانیای گووگڵیش رێگری لە دەزگا میدیاییەکانی رووسیا دەکات، خزمەتگوزاری گووگڵ وەک سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانیان بەکاربهێنن.
هەروەها پێگەی یوتیوبیش کە سەر بە کۆمپانیای گووگڵە رایگەیاند، سەرجەم بڵاوکراوەکانی سەر بە حکومەتی رووسیا لە پێگەکەیان قەدەغەکراوە بڵاوبکرێنەوە. پێشنیازەکانیش بۆ بینینی ئەو جۆرە ڤیدیۆیانە لە پێگەی یوتیوب سنووردار دەکرێن.
لەگەڵ هەنگاوەکەی یوتیوب، کۆمپانیاکانی دیکەی تەکنەلۆژیا وەک تویتەر و مێتا هەمان هەڵوێست دەگرنەبەر، تاوەکو رێگری لە میدیاکانی سەر بە حکومەتی رووسیا بکەن و داهات لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کۆبکەنەوە.
پێگەی یوتیوب رایگەیاندبوو، بەشێوەیەکی کاتی چەند کەناڵێکیان داخستووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، لە نێویشیاندا چەند کەناڵێکی رووسی تێدایە.
فرشاد شادلو، گوتەبێژی کۆمپانیای یوتیوب ئاماژەی بەوەداوە، ڤیدیۆکانی چەند کەناڵێک بە شێوەیەکی کەمتر لە ڤیدیۆ پێشنیازکراوەکان دەردەکەون، هەروەها کەناڵی RT و چەند کەناڵێکی دیکەی رووسیا لەسەر داواکاری حکومی لە ئۆکرانیا وەستاون.
لە لایەکی دیکەشەوە کۆمپانیای Meta Platforms Inc کە خاوەنداری پێگەی فەیسبووک دەکات، سەرجەم راگەیەندنەکانی حکومەتی رووسیای بێبەش کردووە، لە رێکلام کردن لە تەواوی وڵاتانی جیهان.