داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كرێت
لێخۆشبوونه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ری كۆماری عێراق، واژووی له‌سه‌ر لێخۆشبوونێكی تایبه‌ت كرد، بۆ كوڕی پارێزگاری پێشووی نه‌جه‌ف، كه بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه و به سزای هه‌تا هه‌تایی حوكم درابوو، بڕیاره‌كه ناڕه‌زایه‌كی زۆری درووست كردووه و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و فه‌رمانه كۆمارییه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، بڕیاری لێخۆشبوونی تایبه‌ت بۆ "جه‌واد لوئه‌ی جه‌واد"، ده‌ركراوه، كه به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، دادگا سزای هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو، به‌ر له‌وه‌ی ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی ته‌واو بكات، سه‌رۆك كۆماری عێراق بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ ده‌ركرد.
جه‌واد له ساڵی 2018 به تۆمه‌تی سه‌رۆكایه‌تیكردنی باندێكی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌گه‌ڵ 3 كه‌سی دیكه له گه‌ڕه‌كی به‌یاعی باشووری به‌غدا ده‌ستگیركران.
.jpeg)
به گوێره‌ی فه‌رمانی لێخۆشبوونه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ جواد لوئه‌ی، له 10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022 واژووی له‌سه‌ر كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌و ماوه‌یه به‌پێی داواكاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار كه‌مكرابووه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان هه‌بووه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ره‌خنه‌ی زۆر له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار گیراوه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌نده زیندانه‌كانی عێراق به هه‌زاران كه‌سی بێتاون و تاوانباری تێدایه، به‌ڵام لخۆشبوونه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ته‌نیا بۆ تاوانبارێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه، له‌كاتێكدا به‌ڵگه‌ی به‌هێز له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ی هه‌بووه و له دادگا ساغبووه‌ته‌وه.
العفو الخاص من صلاحية رئيس الجمهورية بطلب من رئيس الوزراء.
— احمد ملا طلال (@AhmadMullaTalal) February 26, 2022
حق منحه القانون للسلطة التنفيذية تستخدمه في حالات خاصة جدا، وبعد تنازل أصحاب الحق الشخصي.
أما أن يعفى عن محكومٍ بجريمة الاتجار بالمخدرات فهذا يستدعي استجواب رئيس الوزراء وإقالته وإقالة رئيس الجمهورية بتهمة الحنث باليمين.
باس له‌وه‌ش كراوه، گومان ده‌كرێت لێخۆشبوونه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ بازرگانه‌كه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، كه كوڕی پارێزگاری پێشووی نه‌جه‌ف بووه، له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتن بووه، بۆ ئه‌وه‌ی لوئه‌ی جه‌واد له پۆسته‌كه‌ی ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
دوای ده‌ستگیركردنی كوڕه‌كه‌ی پارێزگاری پێشووی نه‌جه‌ف له ساڵی 2018، له میدیاكانه‌وه وێنه‌ی كیسه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ناسنامه ساخته و چه‌كی بێمۆڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنانه‌ی له‌گه‌ڵ بانده‌كه گرتوویه‌تی، بڵاوكرایه‌وه، له وێنه‌كان ناسنامه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و پارێزگای نه‌جه‌فی تێدابووه، جگه له‌مانه‌ش، كوڕه‌كه‌ی پارێزگاری پێشوو، به جلی سه‌بازی كه پله‌ی ملازمی به‌ستووه، وێنه‌ی گێراوه.

ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لال، رۆژنامه‌نووسی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لێخۆشبوونی تایبه‌ت یه‌كێكه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار به داواكاری سه‌رۆك وه‌زیران، كه ئه‌مه‌ش یاسا ئه‌و مافه‌ی پێداوه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له حاڵه‌تی زۆر تایبه‌ت به‌كاربهێنێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ماف له مافه‌كه‌ی خۆی خۆشببێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پێویسته سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، به تۆمه‌تی پێشێلكردنی سوێندخواردنه‌كه‌یان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێخۆش‌بوونیان بۆ بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ركردووه.
وينزعجون عندما تُحدثهم عن الدولة الزبائنية وصفقاتها!!! pic.twitter.com/CiuPmhH002
— د. يحيىٰ الكبيسي (@DrYahyaAlkubisi) February 26, 2022
هه‌یسه‌م نو‌عمان، چالاكوانێكی عێراقییه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح گرتووه و نووسیویه‌تی: رێی تێده‌چێت دادوه‌رێك بكوژرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیارێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی له‌سه‌ر بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر دابێت، كه‌چی سه‌رۆك كۆمار لێخۆشبوو‌ن بۆ بازرگانه‌كه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ربكات!.
د. یه‌حیا ئه‌لكوبه‌یسی، نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی عێراق باسی لێخۆشبوونه‌كه‌ی كردووه و ئاشكرای كرد، قه‌بووڵكردنی لێخۆشبوو‌ن له 4/ 1 و داواكاری بۆ لێخۆشبوو‌ن له 5/ 1 و بڕیاری لێخۆشبوونه‌كه له 10/ 1 رێكه‌وت نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه باسی ده‌وڵه‌تی رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر ده‌كرێت، پێیان ناخۆشه.