سەرۆک بارزانی و بزووتنەوەی بابلیون جەخت لە پاراستنی مافی پێكهاتەكانی عێراق دەکەنەوە

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون دەكات

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ یەكشەممە 27ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون بە سەرۆكایەتی رەیان كلدانی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی عێراق تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارە جەخت لە بایەخی پاراستنی مافە دەستوورییەكانی پێكهاتەكانی عێراق و هەماهەنگی و لە یەكنزیكبوونەوەی نێوانیان كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارە شاندی میوان پێزانینی بۆ رۆڵی هەرێمی كوردستان لە پاڵپشتیكردنی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان هەبوو.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون دەكات
Fly Erbil Advertisment