ههرێمێكی سهربه رووسیا هێندهی پهكین له مۆسكۆوه دوور كهوتووهتهوه
K24 - ههولێر:
چڕبوونەوەی شەپۆلی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا، فشاری زیاتریان خستووتە سەر مۆسکۆ و لە درێژەی ئەو سزایانەی بەسەر رووسیادا سەپێندراون، چەند دەوڵەتێک ئاسمانی وڵاتەکانیان بەڕووی فڕۆکە رووسیەکاندا داخست و زەرەمەندترین ناوچەش هەرێمی "Kaliningrad"ـی رووسیا بوو.
تا ئێستا ئاسمانی 10 وڵات بەڕووی فڕۆکە رووسیەکاندا داخراون، ئەوانیش (بەریتانیا، سلۆڤێنیا، کۆماری چیک، پۆڵەندا، لیتوانیا، لاتیڤیا، ئیستۆنیا، رۆمانیا، بولگاریا، فینلەندا).
گەشتێکی ئاسایی لە نێوان هەرێمی Kaliningrad و مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بە نزیکەیی یەك کاتژمێر و نیو بۆ دوو کاتژمێری پێدەچێت.
بەڵام بەهۆی ئەو سزایانەوە کە بەسەر فڕۆکە رووسیەکاندا سەپێندراون، گەشتکردن لە نێوان مۆسکۆ و هەرێمی Kaliningrad کە دەکەوێتە نێوان پۆڵەندا و لیتوانیاوە، بۆ زیاتر لە 10 کاتژمێر درێژ بووەتەوە، ئەمە لە کاتێکدا گەشتکردن بە فڕۆکە لە نێوان مۆسکۆ و پەکینی پایتەختی چیندا بەنزیکەیی 8 کاتژمێری پێدەچێت، ئەمەش تەنها لەبەرئەوەی فڕۆکە رووسیەکان ناچارن بە پشتی سنووری ئیستۆنیا و لاتیڤیا و لیتوانیا بڕۆنە ناو هەرێمە رووسیەکەوە.
H.H