ئۆكرانیا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی دانوستان نیشاندا
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر میدینسكی، سه‌رۆكی شاندی رووسیا بۆ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا، كه بڕیاره له شاری "گۆمێل"ی بێلاڕووسی به‌ڕێوه‌بچن، رایگه‌یاند، كیێڤ به ئه‌نجامدانی دانوستان رازی بووه و شاندی رووسیا به‌ره‌و شوێنی ئه‌نجامدانی گفتوگۆكان به‌ڕێده‌كه‌وێت.
میدینسكی دووپاتیكرده‌وه، له‌هه‌ر كات و ساتێك‌دا بێت رووسیا ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانی ئاشتی.
به‌گوێره‌ی میدیا رووسییه‌كان، ئه‌م گوتانه‌ی میدینسكی دوای ئه‌وه هاتوون، ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكی بێلاڕووس په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
لای خۆیه‌وه، ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكی بێلاڕووس گوتی: بۆ ڤلادیمێر پوتن، هاوتا رووسییه‌كه‌ی پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه، شاندی رووسیا له شاری گۆمێل بمێنێته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا دوابخرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ره‌تیكرده‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ رووسیا له‌ناو خاكی بێلاڕووس ئه‌نجام بدات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، وڵاتی بێلاڕووس كه هاوكارێكی سه‌رسه‌ختی هێرشه‌كانی رووسیا بووه بۆ سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و زه‌مینه‌سازیی ته‌واوی بۆ رووسه‌كان كردووه، خاكی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه ناشێت وه‌ك سه‌كۆی دانوستان دیاریبكرێت.
دوای ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی شاندی رووسیا كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی وڵاتی بێلاڕووسی كردووه، راگه‌یاند، مۆسكۆ تا كاتژمێر 3:00ی دوانیوه‌ڕۆ مۆڵه‌ت ده‌داته كیێڤ، بۆ ئه‌وه‌ی شانده‌كه‌ی ره‌وانه‌ی گۆمێل بكات.
H.B