وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا: چه‌كی ناووكی ئاماده‌یه‌

"هێزه‌ "ده‌مكووتكار"ـه‌كان ئاماده‌ن"
چه‌كی ناووكی ئاماده‌یه‌
چه‌كی ناووكی ئاماده‌یه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌ سایتی فه‌رمی خۆیدا نمایشی چه‌كی ناووكی ده‌كات، به‌ یه‌كێك له‌ چه‌كه‌ ستراتیژییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی وه‌سفی كردووه‌.

سایتی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ژماره‌یه‌ك چه‌كی ناووكی نمایش كردووه‌ و تێیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، له‌كاتی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌ر دووژمنكارییه‌ك دژی رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی، چه‌كی ناووكی به‌كار ده‌هێنن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سایتی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، هێزه‌كانی "ده‌مكووتكار"ـی ستراتیژی له‌ دووبه‌ش پێكهاتوون، ئه‌وانیش:

هێزی هێرشكاری ستراتیژی

هێزی به‌رگری ستراتیژی

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا روونیكرده‌وه‌، هێزی ناووكی رووسیا پێكدێت له‌ هێزه‌ مووشه‌كییه‌ ستراتیژییه‌كان،‌ وه‌ك سیستمی مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ.