له‌باره‌ی ئاماده‌یی چه‌كی ناووكی كۆشكی سپی وه‌ڵامی رووسیا ده‌داته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا بۆ ئاماده‌یی چه‌كی ناووكی وه‌ڵامی پوتن ده‌داته‌وه، تێیدا هاتووه، "بڕیاره‌كه بیانووی شەڕه".
جین ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له لێدوانێكی بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی ABCـی ئه‌مه‌ریكی رایگەیاند، بڕیاری پوتن بۆ ئامادەباشیی ئەتۆمی بیانووی شەڕه و پوتن بۆ بیانووی شەڕ هەڕەشەی ساخته دروست دەکات.
جین ساكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، "شاندێکمان بۆ سنووری بێلاڕووس ناردووه بۆ گوێگرتن له گوتەکانی رووسیا".
ساكی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، سزادانی کەرتی وزەی رووسیا لەسەر مێزه و له ناردنی یارمەتیی زیاتر بۆ ئۆکرانیا دەکۆڵینەوه. ده‌شڵێت: "ناتۆ هەڕەشەی له رووسیا نەکردووه".
لەلایەکی دیکەوە، کەنەدا و ئیسپانیا ئاسمانی خۆیان بەڕووی فڕۆکەکانی رووسیادا داخست.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا ئاشكرای كرد، سنووری ئاسمانی 27 وڵات به رووی رووسیادا داده‌خرێت.
ڤۆندێر لاین دووپاتیشیكرده‌وه، كۆمه‌ڵێك سزای قورس به‌سه‌ر ئەلیکساندەر لوکەشێنکۆ، سه‌رۆكی بێلاڕووسدا ده‌سه‌پێنین و گوشاره‌كانمان بۆ سه‌ر رووسیا و بێلاڕووس به‌رده‌وام ده‌بن.
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا گوتی: سوپاسی خۆڕاگریی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین.