به ڤیدیۆ.. رووسیا چه‌كی ناووكی جوڵه پێكرد

K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له سایتی فه‌رمی خۆیدا نمایشی چه‌كی ناووكی كرد، به یه‌كێك له چه‌كه ستراتیژییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی وه‌سفی كرد و باسكردن له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ترسێنه‌ری چه‌كی ناووكی له ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
كۆشكی سپی له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا بۆ ئاماده‌یی چه‌كی ناووكی وه‌ڵامی پوتنی دایه‌وه و رایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ی رووسیا بیانووی شەڕه".
جین ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له لێدوانێكی بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی ABCـی ئه‌مه‌ریكی رایگەیاند، بڕیاری پوتن بۆ ئامادەباشیی ناووكی بیانووی شەڕه و پوتن بۆ بیانووی شەڕ هەڕەشەی ساخته دروست دەکات.
له كه‌ناڵی تیلگرامی كوردستان24 سه‌یری ڤیدیۆی جوڵه‌پێكردنی چه‌كی ناووكی رووسیا بكه‌ن.