لە کێیڤ و خارکێڤ دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت
K24 – هەولێر
بەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لە کێیڤی پایتەختی ئۆکرانیا و شاری خارکێڤ بیسترا، وەزارەتی بەرگری رووسیاش رایدەگەیەنێت، تائێستا نزیکەی چوار هەزار و 300 سەربازی رووسیا کوژراون.
دەزگای خزمەتگوزاری تایبەت بە پەیوەندی و پاراستنی زانیاری حکومەتی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دەنگی تەقینەوە لە کیێڤی پایتەخت و لە خارکێڤ بیسترا.
لەلایەکی دیکە وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، شەڕ لە زۆربەی بەرەکان و بۆردومانی سەخت لەسەر کیێڤ و خارکێڤ و چەند ناوچەیەکی دیکە بەردەوامە، بەڵام تائێستا نزیکەی چوار هەزار و 300 سەربازی رووسیا کوژراون و توانراوە هێرشەکان بوەستێنرێن.
لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاشکرای کرد، تائێستا هەزار 76 پێگەی سەربازیی ئۆکرانیا خاپوورکراون و هەشت فڕۆکە و حەوت هێلیکۆپتەر و 11 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خراونەتە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کاروانێکی سەربازی رووسیا، بەدرێژایی پێنج کیلۆمەتر، کە پێکهاتوو لە تانک، زریپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی، بەرەو کیێڤی پایتەخت بەرێگاوەن و 64 کیلۆمەتر لێیەوە دوورن.