کارگەیەکی بیرەی ئۆکرانی مۆلۆتۆڤ ئامادە دەکات
K24 - هەولێر:
لە کاتێکدا هاووڵاتیان و هێزە سەربازیەکانی ئۆکرانیا بەرپەرچی هێرشەکانی سەربازە رووسیەکان دەدەنەوە، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی بیرەی ئۆکرانی، بڕیاریدا لە کارگەکەی خۆیدا بۆمبی مۆلۆتۆڤ ئامادە بکات.
لە 26ـی شوباتی 2022، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرگری ئۆکرانیا لە تویتەر ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە وردەکاری چۆنێتی دروستکردنی بۆمبی مۆلۆتۆڤی تێدا بوو، ئەمەش ناونیشانی سەر ڤیدیۆکە بوو: "لە کاتێکدا هاوبەشەکانمان فڕۆکە و ئۆتۆمبێلەکان بۆ ئۆکرانیا پڕ چەک دەکەن، ئێمە چەک و تەقەمەنی براندی خۆمان وەک دیاریەکی برایانە بۆ رووسە زۆڵەکان ئامادە دەکەین، ئێمە خۆمان پڕ چەک دەکەین، ئامادەباشی دەکەین و داگیرکەران لەناودەبەین."
View this post on Instagram
کارگەی پراڤدا لە شاری لڤیڤ بۆ بەرهەمهێنان و فرۆشتنی بیرەی ئۆکرانی، بۆ یارمەتیدان لە بەرگری وڵاتەکە، لە بەنزین و جۆری دیکەی گازۆلین بۆمبی مۆلۆتۆڤ دروست دەکەن و دەیدەنە ئەو هاووڵاتییانەی بە خۆبەخش چوونەتە ریزەکانی بەرگریەوە.
H.H