به ره‌گه‌زپه‌رستانه رووماڵی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئۆكرانیا ده‌كرێت
په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی ئێن بی سی: به راشكاوی هۆكاری پێشوازیكرنیان له پۆڵه‌ندا ئه‌وه‌یه، كه مه‌سیحین و سپی پێستن
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك په‌یامنێری كه‌ناڵه جیاجیاكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، به شێوه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه رووماڵی قه‌یرانی ئۆكرانیایان كردووه، ده‌ڵێن، "ئه‌وه‌ی رووده‌دات په‌نابه‌ری سووریا نین، به‌ڵكو چاو شین و قژ زه‌ده‌كه‌ی ئۆكرانیان"، "ئه‌مه وڵاتێكی جیهانی سێیه‌م نییه، ئه‌مه ئه‌وروپایه"، "ئۆكرانیا لانكه‌ی ژیاره به‌راورد به عێراق و ئه‌فغانستان".
په‌یامنێرێكی تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی دوای ئه‌وه‌ی له په‌خشێكی راسته‌وخۆ له كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا باسی ئۆكرانیا ده‌كات و ده‌ڵێت ئۆكرانیا لانكه‌ی ژیاره به‌راورد به عێراق و ئه‌فغانستان، په‌یامه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی توڕه‌بوونی به‌دوای خۆیدا هێنا.
چارلی داگاتا، په‌یامنێری "سی ئێن ئێن"، كه سه‌ر به نووسینگه‌ی له‌ندنی تۆڕه‌كه‌یه، له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پێشبینی ناكه‌ی ئۆكرانیا ئه‌و ململانێ سه‌ربازییه‌ی هه‌بێت، هه‌ر وه‌كو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه ئه‌و شوێنه نییه، وه‌ك عێراق و ئه‌فغانستان، كه ملانێیه‌كی توندی ده‌یان ساڵه‌ی هه‌بێت، ئه‌و شارێكی ژیاری و ئه‌وروپییه.
كیلی سویبیلا، په‌یامنێرێكی دیكه و بۆ كه‌ناڵی "ئێن بی سی" كارده‌كات، له په‌خشی راسته‌وخۆ ده‌ڵێت، ئه‌مه په‌نابه‌ره‌كانی سووریا نین، ئه‌مانه په‌نابه‌رانی ئۆكرانیای دراوسێن، به راشكاوی هۆكاری پێشوازیكرنیان له پۆڵه‌ندا ئه‌وه‌یه، كه مه‌سیحین، سپی پێستن، له دانیشتوانی پۆڵه‌ندا ده‌چن.
ده‌یڤید ساكڤاریلدز، په‌یامنێری "بی بی سی" له په‌خشی راسته‌وخۆ بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ی گوتی: ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم، مرۆڤی ئه‌وروپایین، به چاوی شین و قژی زه‌رده‌وه، رووبه‌ڕووی مردن ده‌بنه‌وه، رۆژانه منداڵان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی پوتنه‌وه ده‌مرن.
لوسی واتسۆن، په‌یامنێری كه‌ناڵی "ئه‌ی تی ڤی"، ئه‌ویش له په‌خشی راسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێستا.. ناتوانی پێشبینی ئه‌وه بكه‌ی، كه روویداوه، ئه‌وه وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندووی جیهانی سێیه‌م نییه، ئه‌وه ئه‌وروپایه.
چالاكوانان لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و پیامنێره‌ی تۆڕی "سی ئێن ئێن"یان به ره‌گه‌زپه‌رستانه و شه‌رمه‌زاری به‌رامبه‌ر به رۆژهه‌ڵات هه‌ژماركردووه، كه دووره له ره‌فتاری ئه‌ورپییانه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، عێراق لانكه‌ی ژیاری مرۆڤایه‌تی بووه، دا‌واشیان كردووه، پێویسته ئه‌و په‌یامنێره بگه‌ڕێته دواوه و مێژوو به باشی بخوێنێته‌وه.
قسه‌كانی په‌یامنێره‌كه‌ی "سی ئێن ئێن" كاردانه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه درووستكرد، چه‌ند تویت كراوه باس له‌وه ده‌كه‌ن، شه‌ڕ و كوشتن و كاولكاری له هه‌ر وڵاتێك بێت، كه عه‌ره‌بی، یان رۆژهه‌ڵاتی، یان رۆژئاوایی بێت، جیاوازی نییه.
داواشكراوه، په‌یامنێره‌كه‌ی "سی ئێن ئێن" ده‌سته‌واژه‌ی گونجاو و وشه‌ی پاراو له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كه‌ی ئێستای ئۆكرانیا به‌كاربهێنێت و به وردی به‌راوردی ناوچه‌كان بكات.
چارلز لیسته‌ر، چالاكوانی سیاسی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: باسكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به "نا پێشكه‌وتوو و ناژیاری"، بابه‌تێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه و هه‌ره‌مه‌كییانه‌یه، دووره له شیكرنه‌وه‌ی جیهان بۆ راگه‌یاندن و سیاسه‌ت.
دوای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته فراوانه‌ی له‌سه‌ر په‌یامنێره‌كه كرا، چارلی داگاتا داوای لێبوردنی كرد و گوتی: به‌شێوه‌ك قسه‌م كردووه، ده‌بێت داوای لێبوردن بۆ گوتنه‌كه‌ی بكه‌م، ویستبووم ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نم، كه ئۆكرانیا جه‌نگێكی له‌م شێوه‌یه‌ی وه‌كو ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌خۆوه نه‌بینیوه، پێچه‌وانه‌ی وڵاته‌كانی دیكه.