یەکەم جەنگی جیهانی لەسەر تیک تۆک

پێشبڕکێی گرتە ڤیدیۆکان
سەربازی وڵاتان لەسەر تیک تۆک
سەربازی وڵاتان لەسەر تیک تۆک

K24 - هەولێر:

پێش هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، گرتە ڤیدیۆکانی سەماکردن و وانەی فاشیۆن و چۆنێتی دروستکردنی خواردن، تەواوی تیک تۆکیان داگیر کردبوو، بەڵام لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگەکە، هاوشێوەی پلاتفۆڕمەکان دیکە هەموو چاوەکان چوونە سەر جەنگی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا.

بەشێک لە گرتە ڤیدیۆکان سەربازی ئۆکرانی و بەشێکی دیکەش سەرباز و فەرماندەی رووسی پیشان دەدەن.

@alexhook2303 #🇺🇦🇺🇦🇺🇦🇺🇦🇺🇦🇺🇦🇺🇦 #🇺🇦🇺🇦🇺🇦💙💛 #Топ #Рек #украинатикток #славаукраїні #Армия #ООС #война ♬ оригинальный звук - Ірина Грейцаровська

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "تەلگراف"ـی بەریتانی، هەژماری سەربازێكی ئۆکرانی لە تیک تۆک ڤیدیۆکانی زیاتر لە 18 ملیۆن بینەریان هەبووە.

جیاوازی تیک تۆک لەگەڵ پلاتفۆڕمەکانی دیکە ئەوەیە کە زیاتر لەناو گەنجاندا باوە و گرتە ڤیدیۆ سەرنجراکێشەکان لە تیک تۆک زۆر بە ئاسانی و بە خێرایی بڵاودەبنەوە و کاریگەری خۆیان لەسەر بینەر بەجێدەهێڵن.

H.H