پوتن: خۆرئاوا ئیمپراتۆریه‌تی درۆیه‌

پوتن دژی خۆرئاواییه‌كان هاته‌ ده‌نگ
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، وێنه‌: AFP
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، وێنه‌: AFP

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، رایگه‌یاند، خۆرئاوا ئیمپراتۆریه‌تی درۆیه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (28ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حكومه‌تدا كۆبووه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا،سه‌رۆكی رووسیا باسی ئه‌و سزایانه‌ی كرد، كه‌ وڵاتانی خۆرئاوا به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندوویانه‌ و گوتیشی: خۆرئاوا ئیمپراتۆریه‌تی درۆیه‌.

پوتن گوتیشی: با باس له‌ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئابووری و پاره‌داركردن بكه‌ین، بێگومان ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌رماندا سه‌پێنراون له‌ لایه‌ن ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرئاوایه‌ و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش بووه‌ته‌ ئیمپراتۆریه‌تی درۆ.

له‌و باره‌یه‌وه‌، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، دمیتری بیسكۆڤ، گوتی: سه‌رۆكی رووسیا حكومه‌تی راسپاردووه‌، سه‌رجه‌م سووده‌كانی سه‌ر قه‌رز و وه‌به‌رهێنان وه‌ك خۆیان بهێڵنه‌وه‌ و هه‌ر قه‌رزێكی نیشته‌جێبوون به‌ر له‌ رێكه‌وتی ئه‌مڕۆ وه‌رگیرا بێت، گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت.