ئاماده‌كاری بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ناووكی ده‌كرێت داواش كرا كیێڤ چۆڵ بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
مۆسكۆ رایگه‌یاند، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی رووسیا له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ناووكی كرا، به‌رپرسانی تایبه‌ت به‌م دۆسییه ده‌ستیان به ئاماده‌كاری كردووه.
ئاژانسی ئینته‌رفاكسی رووسی بڵاویكرده‌وه، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتن، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته ده‌ستی به ئاماده‌كردنی چه‌كی ناووكی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانییشی له ئۆكرانیا زیاد ده‌كه‌ن.
گۆڤاری فۆڕین پۆلیسی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مۆسكۆ هێزی دیكه‌ی سه‌ربازی یه‌ده‌گ ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات، جیا له‌وه هێزه‌كانیان پڕ چه‌ك ده‌كه‌ن، له‌كاتێك سوپای ئۆكرانیا باس له قوربانی زۆر له ریزه‌كانی سوپای رووسیا ده‌كات.
سوپای رووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022 بڵاویانكرده‌وه، پێویسته به زووترین كات كیێڤ چۆڵ بكرێت، چونكه سوپای ئۆكرانی هاووڵاتیان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار ده‌هێنێت.
ئیگۆر كوناشینكۆف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، پێویسته هاووڵاتیان كیێڤ به جێبهێڵن، تیمی چه‌كی ناووكی خه‌ریكن كاره‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له سایتی فه‌رمی خۆیدا ڤیدیۆی نمایشی چه‌كی ناووكی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به یه‌كێك له چه‌كه ستراتیژییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی وه‌سفی كردووه.
سایتی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ژماره‌یه‌ك چه‌كی ناووكی نمایش كردووه و تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له‌كاتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر دووژمنكارییه‌ك له دژی رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی، چه‌كی ناووكی به‌كار ده‌هێنن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سایتی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، هێزه‌كانی "ده‌مكوتكار"ـی ستراتیژی له دووبه‌ش پێكهاتوون، ئه‌وانیش:
هێزی هێرشكاری ستراتیژی
هێزی به‌رگری ستراتیژی
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا روونیكرده‌وه، هێزی ناووكی رووسیا پێكدێت له هێزه مووشه‌كییه ستراتیژییه‌كان، وه‌ك سیستمی مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ.