دانوستانی ئۆكرانیا و رووسیا به‌مشێوه‌یه‌ كۆتاییهات

بڕیاردرا له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنرێت
میخائیل بۆدۆلاك، راوێژكاری نووسینگه‌ی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا
میخائیل بۆدۆلاك، راوێژكاری نووسینگه‌ی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا

K24- هه‌ولێر:

میدیاكانی رووسیا له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ دانوستانه‌كانی ئه‌مڕۆی نێوان ئه‌و وڵاته‌ و ئۆكرانیا له‌ بێلاڕووس، هه‌ردوو لایه‌نی دانوستانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون، كه‌ له‌كاتێكی زۆر نزیكدا گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كان به‌ڕێوه‌بچن.

میخائیل بۆدۆلاك، راوێژكاری نووسینگه‌ی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاشكرایكرد، "هه‌ردوو لایه‌نی ئۆكرانی و رووسی كۆتاییان به‌ دانوستانه‌كانیان هێنا، كه‌ ئامانج لێی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌كانی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوو له‌ ئۆكرانیا و كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕ و بۆردومانه‌كان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌ردوو لا ژماره‌یه‌ك پرسیان هێنایه‌ سه‌رمێز، كه‌ پێویستییان به‌ چاره‌سه‌ری هه‌یه‌" و گوتیشی: "هه‌ردوو شانده‌كه‌ باسیان له‌ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌رێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان له‌ كاتێكی زۆر نزیكدا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی ئه‌و بڕیارانه‌ بكه‌ن، كه‌ له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كان ده‌رده‌كرێن".

H.B