ژاپۆن: نابێت چاوپۆشی له‌ رووسه‌كان بکه‌ین

کیشیدا فومیۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن
کیشیدا فومیۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن

K24- هه‌ولێر:

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئاشكرای ده‌كات، وڵاتەکەی بەشدار دەبێت لە رێککەوتنی ئەمه‌ریکا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ دەرکردنی بانکەکانی رووسیا لە سیستەمی"SWIFT" کە تایبەتە بە مامەڵە داراییەکان.

کیشیدا فومیۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن رایگه‌یاند، نابێت چاوپۆشی لە ھێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا بکرێت.

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ھێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. ده‌شڵێت: "بڕیارمان بە بلۆککردنی سامانی سەرۆکی رووسیا و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتەدا".