رووسیا به مووشه‌كی بالیستی كیێڤ بۆردومان ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
رووسیا بە مووشەکی بالیستی شاری کیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا بۆردومان دەکاتەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوەکەش لە شارەکە لێدرایەوە.
پەیامنێری کوردستان24 لە شاری کیێڤ رایگەیاند، شەڕ لە دەوروبەری کیێڤ بەردەوامە و ئێوارەی ئەمڕۆش به سێ مووشەکی بالیستی شاری کیێڤ بۆردومانکرا و گوتیشی: دەنگی تەقینەوەی مووشەکانیش لە کیێڤ زۆر بەهێز بوو.
پەیامنێری کوردستان24 گوتیشی: مووشەکەکان سێ ئامانجیان لە کیێڤ کردووەتە ئامانج و زەنگی ئاگادارکردنەوەش لەو شاره لێدرایەوە و دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیاش داوا لە هاووڵاتیان دەکەن، لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ گه‌ڕێكی دانوستان له نێوان شاندی هه‌ردوو وڵاتی ئۆكرانیا و رووسیا له ناوچه‌یه‌كی سنووری نێوان ئۆكرانیا و بێلارووس به‌ڕێوه‌چوو، دواتریش سه‌رۆكی شاندی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، دانوستانه‌كان سه‌خت بوون و هیچ نه‌رمی نواندنێك له‌لایه‌ن شاندی رووسییه‌وه به‌دینه‌كرا.
دوای ته‌واوبوونی دانوستانه‌كه‌ش، میخائیل بۆدۆلاك، راوێژكاری نووسینگه‌ی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاشكرایكرد، "هه‌ردوو لایه‌نی ئۆكرانی و رووسی كۆتاییان به دانوستانه‌كانیان هێنا، كه ئامانج لێی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌كانی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بوو له ئۆكرانیا و كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و بۆردومانه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌ردوو لا ژماره‌یه‌ك پرسیان هێنایه سه‌رمێز، كه پێویستییان به چاره‌سه‌ری هه‌یه" و گوتیشی: "هه‌ردوو شانده‌كه باسیان له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌رێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان له كاتێكی زۆر نزیكدا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی ئه‌و بڕیارانه بكه‌ن، كه له ئه‌نجامی گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كان ده‌رده‌كرێن".
H.B