فایه‌ق شێخ عه‌لی بۆ به‌رهه‌م ساڵح: مامه گیان ئه‌مه چ گاڵته‌جارییه‌كه
"بڕیاره‌كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر دۆسییه‌كه نابێت"

K24- هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ردوو مه‌رسوومی ژماره 1 و 2ـی كۆماری تایبه‌ت به ئازادكردنی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر كشانده‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داوای كشاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌رسوومی كۆماریی ژماره 1 و 2ـی تایبه‌ت به ئازادكردنی سێ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كرد، كه یه‌كێكیان كوڕی لوئه‌ی ئه‌لیاسری، پارێزگاری پێشووی نه‌جه‌فه و له‌سه‌ر بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرابوون.
فایه‌ق شێخ عه‌لی، كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی له تویتێكدا ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌واڵی كشاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌رسوومی كۆماری له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه راست بێت، ئه‌مه كاره‌ساته، پێشتر رووینه‌داوه.
فایه‌ق شێخ عه‌لی، كه‌سایه‌تی سیاسی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاریگه‌ری بۆ سه‌ر دۆسییه‌كه نابێت، چونكه تۆمه‌تباره‌كه ئازاد كراوه و له وڵاتیش نه‌ماوه.
ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه عێراقییه ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه كاریگه‌ری كشاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌رسووم له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ته‌نیا زیانگه‌یاندنه به پۆسته‌كه".
شێخ عه‌لی به شێوه‌ی گاڵته‌ئامێزییه‌وه رووی له سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "مامه گیان ئه‌مه چ گاڵته‌جارییه‌كه".
