فه‌ره‌نسا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له كیێڤ ده‌گوازێته‌وه لڤوڤ
K24- هه‌ولێر:
جان ئێڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، به‌هۆی مه‌ترسی و هه‌ڕشه‌كانی سه‌ر پایته‌ختی ئۆكرانیا، باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌و وڵاته له كیێڤی پایته‌خت ده‌گوازنه‌وه بۆ شاری لڤوڤ له رۆژئاوای ئۆكرانیا.
لۆدریان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "بی ئێم ئێف تیڤی" دووپاتیكرده‌وه، "باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له ئۆكرانیا ماوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌مان كاتدا هاوكاری هاووڵاتییه‌كانمان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن".
پێشتریش هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا و ئیسرائیل باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كانیان له شاری كیێڤه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ شاری لڤوڤ له رۆژئاوای ئه‌و وڵاته.
H.B