شاخەوان عەبدوڵڵا: رێکارەکانی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە دەسەڵاتی پەرلەمانە

"بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی ئەگەر یاسایی بێت بەمشێوە"
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

K24 - بەغدا

دەربارەی دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە بڕیاردان لەسەر دووبارە دەرگاکردنەوەی خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی یاسا دەرگا کردنەوە و رێکارە کارگێڕییەکان، ئەرک و دەسەڵاتی پەرلەمانە، ئەگەر دادگا بڕیارەکەی ئەمڕۆی یاسایانە بێت، ئەوا دەبێ بەمشێوەیە بێت، ئەگەر بە پێچەوانەش بێت، ئەوا بابەتێکی دیکەیە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، گوتی: "بەپێی یاسای ژمارە 8ی 2012، رێکارەکانی بەربژێر کردنی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، زیاتر ئەرکی پەرلەمانی عێراقە".

گوتیشی: "بڕیارەکەی ئەمڕۆ ئەگەر یاساییانە بێت، کردنەوەی دەرگا بۆ خۆکاندیدکردن دەسەڵاتی پەرلەمانە، ئەگەر یاساییش نەبێت بابەتێکی ترە".

شاخەوان عەبدوڵڵا، راشیگەیاند: "دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، وەک سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیار لە دیارکردنی رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەدەین".