بڕیاری داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی به ده‌ست كێیه؟
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتی داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی نییه

K24 –هه‌ولێر:
(گۆڤاری لۆبوان)ـی فه‌ره‌نسی راپۆرتێكی له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته ناووكییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه چه‌كی ناووكییان هه‌یه، به بڕیاری به كۆمه‌ڵ ده‌توانن دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی داگرن.
ئه‌و گۆڤاره ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كۆریای باكوور و چین، بڕیاری داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی لای سه‌رۆك كۆماره‌كانه.

ئه‌و گۆڤاره پشتی به زانیارییه‌كانی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی هه‌ردوو پسپۆڕی بواری چه‌كی ناووكی (جیفری لویس، برۆنۆ ترتری) به‌ستووه، تێیدا باس له‌وه ده‌كات، بڕیاری داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی لای 9 وڵات به‌مشێوه‌یه:
ئه‌مه‌ریكا:
له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكدایه.
رووسیا:
سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان رێگه‌پێدراوه دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی دابگرێت.
به‌ریتانیا:
ده‌سه‌ڵاتی داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی لای سه‌رۆك وه‌زیرانه، بێ ئه‌وه‌ی راوێژ به شاژن و راوێژكاره‌كانی بكات.
فه‌ره‌نسا:
به گوێره‌ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته، سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی دابگرێت.
چین:
ده‌سه‌ڵاتی داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی له‌لای لیژنه‌ی سه‌ربازی حزبی شیوعی ئه‌و وڵاته‌یه، كه پێكهاتوون له 7 كه‌س.
ئیسرائیل:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتی داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی نییه، بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی 7 كه‌س تایبه‌ت به پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌درێت.
هیندستان:
جگه له‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌رپرسی هێزه چه‌كداره‌كانه، ئه‌نجومه‌نی سیاسی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتی داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی هه‌یه.
پاكستان:
ده‌سه‌ڵاتی هێزی ناووكی له پاكستان له‌لای ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی نیشتمانییه.
كۆریای باكوور:
ده‌سه‌ڵاتی داگرتنی دوگمه‌ی چه‌كی ناووكی ته‌نیا لای سه‌رۆك كۆماره.