ئەوروپا لە ئاسمانەوە رووبەڕووی رووسیا دەبێتەوە
نزیکەی 14 وڵاتی ئەوروپا ئاسمانیان بەڕووی فڕۆکە رووسییەکان داخستووە

K24 - هەولێر
هاوتا لەگەڵ سزا ئابوورییەکانی ئەوروپا بەسەر رووسیا بەهۆی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا، وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامن بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر رووسیا.
تاوەکو ئێستا نزیکەی 14 وڵاتی ئەوروپا ئاسمانیان بەڕووی فڕۆکە رووسییەکان داخستووە، لە دواترینیشیان وڵاتی ئێرلەندا ئاسمانەکەی لە فڕۆکە رووسییەکان قەدەغە کرد.
ڤۆلکەر فیسینگ وەزیری گواستنەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند. وڵاتەکەی پشتیوانی لە بیرۆکەی داخستنی ئاسمانییەکان بەڕووی فڕۆکە رووسییەکان دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر.
لەلایەکی دیکەشەوە وەزیری گواستنەوە و پەیوەندییەکانی فینلەندا رایگەیاند، ئەوانیش سزا بەسەر رووسیا دەسەپێنن و ئاسمانەکەیان بەرووی فڕۆکە رووسییەکان دادەخەن.