دزێك له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا كه‌ 4 لاندكروزه‌ر و بڕێكی زۆر زێڕ و پاره‌ی دزیوه‌

پۆلیسی هه‌ولێر: له‌گه‌ڵ گرووپێك كاره‌كانی كردووه‌

دزێك 4 لاندكروزه‌ر و بڕێكی زۆر و زێڕ و پاره‌ی دزیووه‌
دزێك 4 لاندكروزه‌ر و بڕێكی زۆر و زێڕ و پاره‌ی دزیووه‌

K24 –هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و هێزە ئەمنیەکانی دیكه‌ توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه 4 لاندكروزه‌ر و بڕێكی زۆر پاره‌ و زێڕ بدزێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی دیكه‌، بە هەماهەنگی توانیان تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. س. م) دەستگیر بکەن، کە چەندین تاوانی دزی ئەنجام داوە، وەک لە خوارەوە هاتووە:

1. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندكروزەر رەنگی سپی مۆدیل 2022 لە گوندی زانکۆ لە هەولێر.

2. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندكروزەر مۆدیل 2022 ڕەنگی سپی.

3. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندكروزەر مۆدێل 2013 رەنگی سپی لە شەقامی 60 مەتری لە گەراج.

4. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندكروزەر مۆدیل 2011 رەنگی سپی.

5. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا مۆدیل 2017 رەنگی سپی.

6. دزینی 80 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لەگەل بڕی (2000$) دۆلاری ئەمریکی لە شاری ایطالی 2.

7. دزینی بڕی (21,000,000) بیست و یەک ملیۆن دیناری عیراقی و بڕی (5000$) دۆلاری ئەمه‌ریکی و 15 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لە شاری مامۆستایان.

Fly Erbil Advertisment