هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له هه‌رێمی كوردستان چڕده‌كرێنه‌وه
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق: له‌ڕێگه‌ی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه كوردستان، عێراق، به‌یروت و توركیا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستینه‌وه

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناسر حه‌سه‌ن، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌شتوگوزاری عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ ئانۆ جه‌وهه‌ر رایگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه‌یان تایبه‌ته بۆ تاوتوێكردنی هەندێك كێشه و بابەتی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌نا به‌خودا لەڕێگەی ئەم کۆبوونەوانە ئه‌و كیشانه چارەسەر دەکرێن.
جه‌ختیشیكرده‌وه: هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌ماندا سەیری ئەو داواکاریانه‌ش ده‌كه‌ین، کە بۆ هەریمی کوردستان پێویستن، بە تایبەتی لە بارەی بابەتی هێڵی شەمەندەفەر و پرسی دەروازەکان.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق گوتیشی: لەراستیدا پێشنیازێك هەیە، کە ئەم سەردانانە لەنێوان ئێمە و هەریمی کوردستان بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی بەو ئەنجامانە بگەین، کە خزمەت بە هەموو عێراقیەکان دەکه‌ن، چ لە هەریمی کوردستان یان پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بەڕای من ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی گواستنەوەوە هەیە، تاوتوێی پرسی هێڵی شەمەندەفەرە لە بەندەری فاو تا دەگاتە سنووری تورکیا، ئەمە یەکێکە لەو پڕۆژە هەرە گرنگ و ستراتیژیەکان لە داهاتوودا و خزمەتی هەموو عێراقیەکان دەکات، هەر لە بەسرەوە بگرە تا دەگاتە زاخۆ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لەبارەی پرسی دەروازەکانیش گفتووگۆ دەکرێت و پرسی گواستنەوە و ترانزێت، کە لە بەیرووتی پایتەختی لووبنانەوە تا هەرێمی کوردستان و دواتریش بۆ پارێزگاکنای عێراق و تا ناو شاری بەغدا ده‌بێت، بابەتی ترانزیتەکە خزمەت بە هەموو ناوچەکان دەکات.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌دا، ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش گوتی: ھەردوو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی كوردستان و عێراق كار لەسەر ھێلی شەمەندەفەر دەكەن, لە بەسرەوه بۆ زاخۆ و توركیا.
ئانۆ جەوھەر دووپاتیكرده‌وه، " لەگەڵ حكومەتی عێراق كار لەسەر پڕۆژەی ھێلی ئاسنین دەكەین، بۆ ئەوەی ھەرێمی كوردستان بە عێراق و توركیا و وڵاتانی دراوسێ ببەستینەوە".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ناسر حه‌سه‌ن وەزیری گواستنەوە و گه‌شتوگوزاری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گەیشته هه‌رێمی كوردستان و لەلایەن ئانۆ جەوهەر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.


H.B