هۆشداری له‌باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌درێت
"شه‌ڕ له‌ناو ئه‌و شاره‌ش به‌رده‌وامه"

K24 –هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا ره‌تی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه سوپای رووسیا كۆنتڕۆڵی شاری خیرسۆن له باشووری ئه‌و وڵاته كردبێت، ئاشكرای ده‌كات، شه‌ڕ له‌ناو ئه‌و شاره به‌رده‌وامه.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، سوپای رووسیا هه‌وڵده‌دات گه‌مارۆی كیێڤ بدات، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی هۆشداری له باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان له ئۆكرانیا ده‌دات.
هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا پێی ناوه‌ته رۆژی حه‌وته‌م، دوای ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا شه‌ڕی دژی كیێڤ راگه‌یاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنی ئۆكرانیا تا ئێستا 2 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و ولاته كوژراون، 400 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش كۆنتڕۆڵ كراوه.