ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بێته‌وه‌

لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانیش پێكده‌هێنرێن

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

K24 –هه‌ولێر:

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا كات و به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی بۆ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو راگه‌یاند.‌

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاند، ‌له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ 5ـی ئادار / مارسی 2022، ‌په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كاته‌وه‌.

هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، گفتوگۆی  پێكهێنانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانیش ده‌كرێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراو
ده‌قی راگه‌یه‌ندراو