ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بێته‌وه
لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانیش پێكده‌هێنرێن

K24 –هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا كات و به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی بۆ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه 5ـی ئادار / مارسی 2022، په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، گفتوگۆی پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانیش ده‌كرێت.
