جه‌خت له راستبێژی و پیشه‌ییبوونی رۆژنامه‌وانان كرایه‌وه
نێچيرڤان بارزانى پێشوازی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كات

K24 – هەولێر:
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3/3/2022 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كرد.
له دیداركێدا نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانیان له رابردوودا و پلانیان بۆ داهاتوو، هه‌روه‌ها ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ریی و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌وانی و رێوشوێنی باشتر رێكخستنی بواره‌كه به جۆرێك هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان ئازادی و بهرپرساریدا فه‌راهه‌م بكرێت، خسته ڕوو، هه‌روه‌ها راپۆرتی ساڵی پێشێلكارییه‌كانی بواری رۆژنامهگهرييان پێشكه‌ش به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد كه ساڵانه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه ئاماده ده‌كرێت.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی به‌رده‌وامى بۆ سه‌ندیكا و كاری رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له راستبێژی و پیشه‌ییبوونی رۆژنامه‌وانان كرده‌وه كه ئه‌ویش له زه‌مینه‌یه‌كی ئازاد و دوور له فشار و پێشێلكاریدا دێته دی.
دووپاتیشی كرده‌وه كه گه‌لی كوردستان بۆ ئازادی خه‌باتی كردووه، بۆیه ناكرێ ئازادی لێ زه‌وت بكرێ، هه‌روه‌ها هیوای خواست سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان هه‌میشه پارێزه‌ر و داكۆكیكارێكی بوێری رۆژنامه‌وانان بێت.
نێچيرڤان بارزانى پشتگیریی خۆی بۆ باشتر رێكخستنی یاسای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند به مه‌رجێك هه‌ر هه‌مواركردنێكی یاساكه دواجار له خزمه‌ت گونجاندنی زیاتری زه‌مینه‌ی كاری رۆژنامه‌گه‌ری بێت و پره‌نسیپه‌كانی ئازاديی رۆژنامه‌گه‌ری له‌به‌رچاو بگرێت.
نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی و هاوكاریی خۆی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی داهاتووی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌نجامه‌كانی گوزارشت له خواست و به‌رژوه‌ندیی پیشه‌یيی رۆژنامه‌نووسان بكات و ده‌ربڕی خواستی ئازادانه‌ی كۆی رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و دوا پێشهاته سیاسییه‌كان و پرۆسه‌ی گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له به‌غدا و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.