گه‌شتی ئاسمانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقی ده‌ستپێده‌كات
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌ردوو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق

K24 – هه‌ولێر:
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كاپتن ناصر حوسێن، وەزیری گواستنەوەی عێراق له‌باره‌ی سێكتەرە هاوبەشەكانی بواری گواستنەوەی گشتی (فرۆكەوانی - هێی ئاسنین) كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیرانی گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی سێكتەرە هاوبەشەكانی بواری گواستنەوەی گشتی (فڕۆكەوانی - هێڵی ئاسنین) بەتایبەت و بەردەوامی بۆ لێكتێگەیشتنی هاوبەش له نێوانیاندا كرا.
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌وه كرد، بریارە لەماوەی داهاتوودا بۆ به‌ستنه‌وه‌ی شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بە وڵاتانی درواسێ، پڕۆژەی هێڵی ئاسنین ده‌چێتە بواری جێبەجێكردن.
هەردوولا لەسەر كردنەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە رێگەی هێڵی ئاسمانی (ئهلعێراقیە) هه‌فته‌ی دوو جار، هاوڕا بوون.