گه‌شتی ئاسمانی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقی ده‌ستپێده‌كات

كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌ردوو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق

كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌ردوو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌ردوو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق

K24 – هه‌ولێر:

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان  و كاپتن ناصر حوسێن، وەزیری گواستنەوەی عێراق له‌باره‌ی سێكتەرە هاوبەشەكانی بواری گواستنەوەی گشتی (فرۆكەوانی - هێی ئاسنین) كۆبوونه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زیرانی گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی سێكتەرە هاوبەشەكانی بواری گواستنەوەی گشتی (فڕۆكەوانی - هێڵی ئاسنین) بەتایبەت و بەردەوامی بۆ لێكتێگەیشتنی هاوبەش له‌ نێوانیاندا كرا.

دوای كۆتایی هاتنی  كۆبوونەوەكان  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، بریارە لەماوەی داهاتوودا بۆ به‌ستنه‌وه‌ی شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بە وڵاتانی درواسێ،  پڕۆژەی هێڵی ئاسنین ده‌چێتە بواری جێبەجێكردن.

هەردوولا لەسەر كردنەوەی گەشتی ئاسمانی نێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە رێگەی هێڵی ئاسمانی (ئه‌لعێراقیە) هه‌فته‌ی دوو جار، هاوڕا بوون.

Fly Erbil Advertisment