عێراق ژماره‌یه‌ك سه‌ربازگه‌ی گه‌وره دروست ده‌كات
"ئه‌وانه‌ی هه‌ن زۆر كۆنن"

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاشكرای ده‌كات، له ته‌واوی پارێزگاكان كار ده‌كه‌ن بۆ دووباره دروستكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه و سه‌ربازگه‌ی نوێ و گه‌وره بۆ سوپای عێراقی.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای عێراقی، له ته‌واوی پارێزگاكان باره‌گا و سه‌ربازگه‌ی گه‌وره دروست ده‌كرێن، ئه‌وانه‌ی ئێستا به‌كار ده‌هێنرێن، بۆ سه‌رده‌می حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌ساڵی 2003 زۆربه‌ی سه‌ربازگه‌كانی عێراقی دووچاری تاڵان و له‌ناوبردن بوونه‌وه، زۆربه‌یان بوون به شوێنی نیشته‌جێبوون.
ئه‌و وه‌زاره‌ته عێراقییه روونیكرده‌وه، هه‌ندێك سه‌ربازگه بۆ سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ژماره‌یه‌كی كه‌می سه‌ربازگه‌كان له عێراق وه‌ك خۆیان ماون، ته‌نیا سه‌ربازگه‌كانی تاجی له باكووری به‌غدا، سپایكه‌ر له تكریت، سه‌ربازگه‌ی به‌له‌د له به‌غدا، عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای عێراق، شه‌عیبه له به‌سره و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازگه‌كانی دیكه كه عێراقدا ماون و تا ئێستاش به‌كار ده‌هێنرێن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له داهاتوودا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازگه‌ی نوێ له‌سه‌ر دیزاینی جیهانی بوونیات ده‌نرێن.
ئه‌عیاد تۆفان، پسپۆرێكی سه‌ربازی عێراقییه، داوا ده‌كات سه‌ربازگه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان دروست بكرێن.