ھەڵمەتی پاككردنەوەی ژینگە لە ھەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت
K24 - ھەولێر
بە دروشمی (با كوردستان پاكبكەینەوە لە یەك رۆژدا) ئەمڕۆ لە شاروشارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان ھەڵمەتی پاككردنەوەی ژینگە بەڕێوەدەچێت.
پەیامنێرانی (كوردستان24) لە شار و شارۆچكەكان رایانگەیاند: "سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بەشداریان لەم ھەڵمەتەدا كردووە، ھەروەھا ھەڵمەتەكە زیاتر لە ناوچە گەشتیارییەكان چڕ كراوەتەوە، جگە لە لایەنە پەیوەندیدراەكانی حكوومی چەندین رێكخراو بەشداریان لە ھەڵمەتی پاككردنەوەی كوردستاندا كردووە.