واشنتن باس له كوژرانی زێلێنسكی ده‌كات
"گه‌ڕی سێیه‌می گفتوگۆكان به‌ڕێوه ده‌چێت"
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئاشكرای ده‌كات، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆیان له‌باره‌ی جێگره‌وه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا كردووه، له‌كاتی ده‌ستگیركردن، یاخوود كوژرانی.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز رایگه‌یاند، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پلانی دانانی سه‌رۆكێك وه‌ك بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا داناوه، ئه‌گه‌ر هات و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیا له كیێڤ بكوژرێت، یاخوود ده‌ستگیر بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌یڤید ئاراخامیا، دانوستانكار ئۆكرانی رایگه‌یاند، به ئامانجی راگرتنی شه‌ڕ، رۆژی دووشه‌ممه 7ـی ئادار / مارسی 2022 گه‌ڕی سێیه‌می گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
10 رۆژ پێش ئێستا به بڕیارێكی ڤلادیمێر پوتن، به بیانووی داماڵینی چه‌كی ناووكی و رێگه‌گرتن له ئه‌ندام بوونی كیێڤ له ناتۆ، ده‌ستكرا به هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا، به‌هۆیه‌وه یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی ئه‌و وڵاته ئاواره بوون و به هه‌زاران كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه كوژران.