حه‌لبووسی واژوو له‌سه‌ر بڕیاری ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كرد

"ده‌رگای خۆپاڵاوتن ته‌نیا بۆ یه‌ك جاره‌ و شیاوی نوێكردنه‌وه‌ نییه‌"

محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌ واژووی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بڕیاری ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ دوایین جاره‌ و چیدیكه‌ درێژناكرێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ ته‌نیا بۆ یه‌ك جاره‌ و شیاوی نوێكردنه‌وه‌ نییه‌.

نووسراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار
نووسراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار