حه‌لبووسی واژوو له‌سه‌ر بڕیاری ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كرد
"ده‌رگای خۆپاڵاوتن ته‌نیا بۆ یه‌ك جاره و شیاوی نوێكردنه‌وه نییه"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، به واژووی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاری ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه دوایین جاره و چیدیكه درێژناكرێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه، كه ته‌نیا بۆ یه‌ك جاره و شیاوی نوێكردنه‌وه نییه.
