خامنه‌یی: چوون بۆ راو حه‌رامه
زیان به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیی ده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی، رایگه‌یاند، فه‌رامۆشكردنی ژیانی وشكانی زیان به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیی ده‌گه‌یه‌نێت و چوونیش بۆ راوكردن حه‌رامه.
خامنه‌یی، له رێی زنجیره‌یه‌ك تویته‌وه رایگه‌یاند، "له ئیسلامدا رێگه به راوكردن له یه‌ك حاڵه‌تدا دراوه، كه پێویستیی بۆ خواردنی گۆشته‌كه‌ی هه‌بێت، جگه له‌وه راوكردن نایاسایی و قه‌ده‌غه‌یه و ته‌نانه‌ت گه‌شتكردنیش بۆ راوكردن حه‌رامه".
گوتیشی: له‌ناوبردنی دارستانه‌كان و ژینگه و چه‌تری سه‌وزایی له‌ناوبردنی سه‌رچاوه نیشتمانییه‌كانه و زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته په‌ره به پێشخستنی بواری وزه پاكهكان بدرێت، له‌وانه وزه‌ی ناووكی و سوودیش له وزه‌كانی خۆر و با وه‌ربگیرێت.